بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستانەوە،هاوپه‌یمانیی «ته‌قه‌دوم» له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، له‌گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه‌ی یه‌که‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و بە سەرنجدانی بڕوا ھەبوونمان به‌پێویستیی یه‌کخستنی هه‌ڵوێسته‌کان هه‌یه بۆ به‌دیهێنانی یه‌کڕیزی و سه‌روه‌ریی عێراق و پاراستنی مافی گه‌لی دڵسۆزمان، ھەربۆیه خواستی خۆمان ده‌رده‌بڕین بۆ یه‌کخستنی کاری سیاسی له پارێزگاکانمان له‌ژێر یه‌ک بۆچونی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانێتیی «عه‌زم».
هاوپه‌یمانیی «ته‌قه‌دوم» داواشی له «خه‌میس خه‌نجه‌ر» سەرۆکی ھاوپەیمانیی «عەزم» و کوتله‌ی «سادقین» کردووه هاوپه‌یمانی پێکبهێنن و به‌رپرسیارێتی خۆیان بۆ قۆناغی داهاتو له‌ئه‌ستۆ بگرن و باسی له‌وه‌ش کردووه، پێمان وایه که‌سایه‌تی خه‌میس خه‌نجه‌ر گه‌وره‌تره و پێگه مرۆیی و سیاسییه‌کانیشی جێگه‌ی شانازین، به‌هیوای ئه‌وه‌ی پێکه‌وه کاربکه‌ین بۆ سه‌قامگیری و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی وڵات و خزمه‌تی هاوڵاتیان.
پێشتر هه‌ردو هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوم و عه‌زم رێککه‌وتنیان بۆ دیاریکردنی محه‌مه‌د حه‌لبوسی بۆ پۆستی سه‌رۆکی خولی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگه‌یاندبوو.
342/